هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەڕەشەی دواخستنی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات

وەرزش 25/05/2023

Alternate Text

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، لەئەگەری دروستبوونی پشێوی بەهۆی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پلانی جێگرەوەی دەبێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کە بڕیارە لە  ١٠ی حوزەیران لە شاری ئیستانبوول بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە وردی چاودێری دۆخی ئەمنی تورکیا دەکات و ئەگەر بەهۆی هەڵبژاردنی تورکیاوە پشێوی لەو وڵاتە دروستببێت، پلانی جێگرەوەی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ئەنتەر میلانی ئیتاڵی دەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەر پشێوی لەو وڵاتە دروستبێت، رەنگە یارییەکە لە تورکیاوە بۆ وڵاتێکی دیکە بگوازرێتەوە ".

 ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، کە رکابەری سەخت لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی تورکیا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا