بڕیاره ئهمڕۆ شاندێکی باڵای یهكێتیی لە هەولێر
سهردانی هەریەک حزبی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی بكات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەمەبەستی درێژەپێدان بە گفتوگۆکان لەبارەی
بەڕێوەچوونی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق،
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای یەکێتی لە هەولێر سەردانی زەحمەتکێشان و حزبی شیوعی دەکات.
هەر ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان و چەند
لایەنێکی دیکە کۆدەبنەوە.