بابەتە سەرەکییەکە: بنیماین نەتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی جەنگی لە کەرتی غەزە راگەیاند ئەگەر هاتو حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات.
لێدوانی فەرمی: لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، گفتوگۆیەکی چڕی چوار کاتژمێریم لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسی و ئاسایش ئەنجام دا، هەمومان توڕەیی خۆمان دەربڕی لە ترسناکی دۆخی ئەو سێ بارمتکراوەمان کە شەممەی رابردو ئازادکران.
زیاتر وتی: حەماس پێشێلکاریی کردوە لە گرێبەستەکی ئاگربەستەکە و بارمتەکانی ئازاد نەکردوە، هەربۆیە شەوی ڕابردو ڕێنماییم دەکرد بۆ کۆکردنەوەی هێز لە ناوەوەو دەوروبەری کەرتی غەزە، ئەو پرۆسەیە لەئێستادا بەردەوامەو لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا تەواو دەبێت.
لە کۆتایدا دەڵێت: ئەگەر حەماس تا نیوەڕۆی رۆژی شەممە (15ی شوباتی 2025)، بارمتەکانمان نەگەڕێنێتەوە، ئەوا ئاگربەستەکە کۆتایی پێدێت و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی چڕوپڕ تا شکستپێهێنانی حەماس بەتەواوەتی.
باگراوند: لەدوای نێوەندگیریی چەند وڵاتێک و بە چاودێریی ئەمریکا، حەماس و ئیسرائیل ئاگربەستێکیان راگەیاند، قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە شەش هەفتەیە و دواتر لە قۆناغەکانی دیکە درێژدەکرێتەوە.