بۆچی قاوەی رەش بخۆینەوە؟

تەندروستی 04/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

شارەزایان باوەڕیان وایە، خواردنەوەی تەنها کوپێک قاوەی رەش لە بەیانیاندا دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ دروستبوونی دۆخێکی گونجاو و چەندین سوودی تەندروستی بە لەش بگەیەنێت.
د. نێتی شارما سەرۆکی راوێژکاری خۆراک لە نەخۆشخانەکانی مارینگۆ ئاسیا لە هیندستان لەبارەی قاوەی رەشەوە دەڵێت، ئەو خواردنەوەیە دەتوانێت بە زیاتر لە یەک رێگە سوود بە تەندروستی جەستە بگەیەنێت، کە ئەوانیش بریتین لە:

 ١.دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان

قاوەی رەش دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنەر و ڤیتامینەکانی B2 و B3 و مەگسینۆم و پۆتاسیۆم3، هەروەها خواردنەوەیەکی بێ کالۆرییە و یارمەتی پاراستنی کێش لەش دەدات بە شێوەیەکی تەندروست.

٢. مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە

خواردنەوەی قاوەی رەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە بە گشتی و زەهایمەر بە تایبەتی بە رێژەی ٪٦٥ .

٣.دابەزاندنی کێش

بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە زانایانی زانکۆی هارڤارد ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە خواردنەوەی قاوەی رەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی کێشی لەش هەیە، د. شارماش روونیدەکاتەوە، قاوەی رەش ترشی کلۆرۆجینکی تێدایە کە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی لەش و خاوکردنەوەی بەرهەمهێنانی گلۆکۆز لە لەشدا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دروستبوونی خانەی چەوری نوێ.

٤.یارمەتیدەرە بۆ وەرزشێکی باشتر

بە وتەی د. شارما، خواردنەوەی قاوەی رەش پێش وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی وریایی و سەرنجدان و باشترکردنی راهێنانەکان لە رێگەی کەمکردنەوەی هەستی ماندوویەتی.

٥.ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەمدەکاتەوە

خواردنەوەی قاوەی رەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوە مەترسییەکانی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دووەم بەهۆی ئەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی ئەنسپلین لە جەستەدا بەرز دەکاتەوە.

٦. باری دەروونی باشتر دەکات

خواردنەوەی کوپێک قاوەی رەش یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات، د. شارما دەڵێت، کوپێک قاوەی رەش دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ زیادبوونی هەستە باشەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا