دوای ١٨ ساڵ رامۆس گەڕایەوە بۆ سیڤیلییە

وەرزش 04/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پاش نزیکەی٢٠ ساڵ، سێرجیۆ رامۆس بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕایەوە ریزەکانی یانەی سیڤیلییەی ئیسپانی.
سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەکانی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی کرد بە یانەی سیڤیلییەی ئسیپانییەوە کە لە سەرەتاکانی کاروانی وەرزشییدا لە ریزەکانی ئەو یانەیەدا یاریکردووە.
لەکاتی گەیشتنی بە سیڤیلییە بە مەبەستی تەواوکردنی رێککارەکانی گرێبەستەکەی سێرجیۆ رامۆس وتی:" گەڕانەوەم بۆ ئەم یانەیە قەرزێک بوو کە دەبوو بە پاپیرم و باوکم و خانەوادەکەم و تەواوی هاندەرەکانمی بدەمەوە".
سێرجیۆ رامۆس لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦ە پێشتر یاری بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان کردووە و لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە توانیەتی پێنج جار ببێتە براوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و چەندجارێکیش براوەی خولی ئیسپانی بووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش دووجار یۆرۆ و جارێکیش مۆندیالی بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا