زاوایەک لە شەوی ئاهەنگەکەیدا هەڵدێت و باوکی زاوا بوکەکە دەخوازێت

هەمەرەنگ 14/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە حاڵەتێکی دەگمەن و نامۆدا لە ئیندۆنیزیا، زاوایەک لە شەوی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی هەڵدێت، باوکی زاواش بوکەکە بۆ خۆی دەخوازێت.

ماڵپەڕی "ئۆدەیتی سێنتراڵ" بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچەی هالماهیرا لە ئیندۆنیزیا کوڕ و کچێک یەکتر دەناسن و بڕیاردەدەن هاوسەرگیری بکەن، بەڵام لە شەوی هاوسەرگیرییەکە کوڕەکە هەڵدێت، کە زیاتر لە هەزار و 700 دۆلار بۆ ئامادەکارییەکانی ئاهەنگەکە خەرجکرابوو، بەهۆیەوە باوکی زاوا بڕیاریدا بوکەکە بۆ خۆی بخوازێت.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەو رووداوە کەسوکاری بوک و زاوا کەوتنە دۆخێکی شەرمەزارییە، هۆکاری سەرەکی خواستنی بوکەکە لەلایەن باوکی زاواوە ئەو پارە زۆرە بوو کە لە ئاهەنگەکەدا خەرجکراوە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە میدیاکانی ئیندۆنیزیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنی، هەندێک لە بەکارهێنەران وەک گاڵتەجاڕییەک باسیان لە رووداوەکە دەکرد، هەندێکی دیکەش بۆ چارەنووسی بوکەکە نیگەران بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا