توێژینەوەیەكی نوێ: بەكارهێنانی شاشەی ئامێرەكان مەترسی گەورە لەسەر گەشەی منداڵ دادەنێن

تەندروستی 17/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوە تەندروستی و پزیشكییەكان رایگەیاند، ئەو كاتەی منداڵان لەبەردەم شاشەكاندا بەسەریدەبەن بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر گەشەكردنیان دادەنێت.
پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوە تەندروستی و پزیشكییەكان لە فەرەنسا لەنوێترین توێژینەوەیدا بڵاویكردۆتەوە:" ئەو كاتەی منداڵان لەبەردەم شاشەی ئامێرەكاندا بەسەریدەبەن كاریگەری تەواوی لەسەر گەشەی هزر و بیركردنەوەیان هەیە و كاریگەریەكەیش زۆر نەرێنیانەیە". 
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەركەوتنی زۆری منداڵان بە شاشەكانی هاوشێوەی (كۆمپیوتەر، مۆبایلە زیرەكەكان و تەلەفزیۆنەكان) هەڕەشەیەكی جددییە بۆ سەر تەندروستی منداڵان و هەنگاوی توشبوون بە ئۆتیزم زیاتر دەكات".
توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە:" لە تەمەنی سێ ساڵ بۆ پێنج ساڵ و نیودا، بەكارهێنانی شاشەكان بووەتە هۆی كەمبوونەوەی ئاستی بیركردنەوە و كەمبوونەوەی ئاستی ژیریی، هەروەها كاریگەری راستەوخۆشی لەسەر توانای پۆلێنكاری چالاكییەك هزرییەكانی هاوشێوەی توانستی جوڵەی ورد، زمان و سەربەخۆیی لە بڕیاردان لەلای منداڵان هەبووە".

كاتی بەكارهێنانی شاشە لەلایەن منداڵانەوە
توێژەران ئەوەیان خستەڕوو، ئەوەی ئەم كاریگەرییە نەرێنیانە دروستدەكات، هۆكارەكەی شاشەكان نییە، بەڵكو هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كەی و چۆن منداڵان شاشەكان بەكاردەهێنن.
بە نموونە، ئەو منداڵانەی لە توێژینەوەكەدا بەشداربوون كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر بووە بەهۆی تەماشاكردنی تەلەفزیۆن لەگەڵ خێزانەكانیاندا كە دووبارە و سێبارە لە كاتی ژەمەكاندا بووەتە هۆكارێكی زۆر مەترسیدار لەسەر گەشەی هزرییان.

شوای یانگ، پسپۆڕی پەتا و نەخۆشییە دەمارییەكان دەڵێت:" تەلەفزیۆن، بە ڕاكێشانی سەرنجی ئەندامانی خێزان، دەستوەردان دەكات لە كوالیتی و چەندایەتی كارلێكەكانی دایك و باوك و منداڵ، بەڵام ئەمە لەم تەمەنەدا بۆ فێربوونی زمان زۆر گرنگە، سەرەڕای ئەوەی هۆكارێكی نەرێنیشە بۆ ئەوەی لە ئەگەری زیادبوونی كات بەسەربردن لەبەردەم شاشەكاندا كاریگەرییەكی نەرێنی مەترسیاریش جێبهێڵێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا