حکومەتی فەرەنسا بڕیاریدا تەواوی هێزەکانی لە نەیجەر و باڵیۆزەکەی لەو
وڵاتە بکشێنێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی
بەوەکرد:" بڕیارماندا هەماهەنگی سەربازییەکانمان لەگەڵ نەیجەر رابگرین و لە
چەند مانگی داهاتوودا تەواوی هێزەکانمان لەو وڵاتە دەکشێنینەوە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیشمان لەگەڵ ئەو وڵاتە
دەپچڕێنین و باڵیۆزی فەرەنسا لە نەیجەر دەکشێنینەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند هەفتەیەک پێش ئێستا کودەتای سەربازی لە نەیجەر
روویدا و محەمەد بازوومی سەرۆکی وڵات لە پۆستەکەی لادرا، بەوەش پەیوەندی نێوان
فەرەنسا و حکومەتی ئێستای نەیجەر تێکچوو.