سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: کۆمپانیای ئەپڵ داوا لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەکات سیستمی ئای ئۆ ئێسی سەر ئامێرەکانیان نوێ بکەنەوە تا لە لاوازییەکی ئەمنی رزگاریان بێت.
راگەیەندراوی فەرمی: ئەپڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بونی هەڵەیەک یان کەموکورتییەکی ئەمنی لە وەشانی 18.3ی سیستمی ئای ئۆ ئێسی سەر ئایفۆنەکان، وایکردبو کەسانی هاککەر لە رێگەی دەرچەی (USB)ـیەوە دەستبەسەر ئایفۆنەکاندا بگرن و سەرجەم داتاکانی ناوی لە کاتێکی کەمدا ببەن.
زیاتر: هەربۆیە ئەپڵ داوادەکات بەزویی سیستمی ئای ئۆ ئێسی سەر ئامێرەکان نوێ بکەنەوەو بیکەن بە وەشانی 18.3.1 ، چونکە لەو وەشانەدا کەموکورتییەکە چارەسەرکراوەو کۆتایی بەو لاوازییە هێنراوە.
ئەمەش هەیە: ئەمە یەکەم حاڵەتی لاوازیی ئەمنی نییە روبەڕوی ئامێرەکانی ئایفۆن دەبێتەوە، لە ماوەی رابردوش چەندینجار لە رێگەی کەموکورتی و لاوازیی ئەمنییەوە، هەواڵی هاککردن و دەستبەسەرداگرتنی داتاکانی ناو ئایفۆن بڵاوکرایەوە.