کەلەرمی سوور یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان و خواردنی هەر
100 گرامێک لەو کەلەرمە سوود بە تەندروستی دڵ، کۆئەندامی هەرس و ئێسک دەگەیەنێت،
هەروەها هەوکردنیش کەمدەکاتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "INDIAN EXPREES"، هەر
100 گرامێک لە کەلەرمی سور ئەم پێکهاتانە لەخۆ دەگرێت:
-31 کالۆری
-7 گرام کاربۆهەیدرات
-2.5 گرام ریشاڵ
-3.9 گرام شیرینی
-1.4 گرام پرۆتین
-0.2 گرام چەوری
-57 ملیگرام ڤیتامین C
-45.5 ملیگرام ڤیتامین K
هاوکات، باسی لەوەشکردووە، سودەکانی کەلەرمی سور بریتین
لەمانە:
-کەمکردنەوەی هەوکردن
-باشکردنی هەرسکردنی خۆراک
-بەهێزبوونی ئێسک
-تەندروستی دڵ باش دەکات