ئەردۆگان: حەماس رێكخراوێكی تیرۆریستی نییە و گروپێكی ئازادیخوازە

جیهان 25/10/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، حەماس رێكخراوێكی تیرۆریستی نییە و گروپێكی ئازادیخوازە و بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی فەڵەستین خەبات دەكات.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاكپارتی لە پەرلەمانی توركیا لە وتارێكدا رایگەیاند:" بە هەموو هێزی مرۆیی و سیاسی و سەربازییەوە ئامادەن وەكو وڵاتێكی دەستەبەركەر بۆ گەلی فەڵەستین رۆڵ ببینن".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" حەماس رێكخراوێكی تیرۆریستی نییە، بەڵكو گروپێكی ئازادیخواز و جیهادییە و بۆ پاراستنی خاك و خەڵكی فەڵەستین خەبات دەكات و توركیا كێشەی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل نییە، بەڵام كێشەی لەگەڵ ئەو كردەوە دڕندانە هەیە كە لە كەرتی غەززە ئەنجامیان دەدات".
باسی لەوەشكردووە:" لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەزە، بكەران و پشتیوانكەران، هەم هاوبەشن لە كوشتنەكاندا و هەم نەخۆشی دەروونیان هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا