ئەو كوردەی لە ناسا كاری دەكرد

هەمەرەنگ 29/10/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

موزەفەر پەرتوما، زانایەکی گەردوونناسی کوردە و ماوەی 30 ساڵ لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکی (ناسا) کاری کردووە.

موزەفەر پەرتوما لە ساڵی 1938 لە گوندێکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی چووەتە ئەمەریکا و بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری فیزیای ئەتۆمی لە زانکۆیەکی ئەو وڵاتە بەدەستهێناوە.

دوای رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەری ئەمەریکا بەهۆی چالاکی ئاینییەوە ئەو زانا کوردە دوورخرایەوە، دوای ئەوەش وەک بەرپرسی بەشی چارەسەری تیشکی توشبووانی شێرپەنجە لە پەیمانگای واشنتن دەستبەکار بوو.

موزەفەر پەرتوما لە 24ی شوباتی 2004 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا کۆچی دواییکرد.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ لە بەرزیدایە

ئابوری 4 خولەک پێش ئێستا

خشتەی دابەشکردنی موچە بڵاوکرایەوە

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا