جۆرێكی شێرپەنجە لە پیاواندا زیاتر دەردەكەوێت بەراورد بە ژنان

تەندروستی 30/10/2023

Alternate Text

پرۆفیسۆر ئەلێكساندەر سیریاكۆڤ، پزیشكی شێرپەنجە رایگەیاندن، حاڵەتەكانی شێرپەنجەی زمان لەسەدا 0.45ی سەرجەم حاڵەتەكانی گرێی شێرپەنجەیی پێكدەهێنن.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیزڤێستیا پرۆفیسۆر ئەلێكساندەر سیریاكۆڤ رایگەیاند، شێرپەنجەی زمان و مل زیاتر لەنێو ئەو گرێیە شێرپەنجەییانەی كە لە ناوچەی سەردا بوونیان هەیە گەشە دەكەن، هەروەها شێرپەنجەی زمان بەزۆری تووشی پیاوانی سەروو تەمەنی 60 ساڵ دەبێت، بەڵام ئەم نەخۆشییە تووشی ژنان و گەنجانیش دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە:" هێشتا هۆكاری وردی پشت گۆڕینی خانەكانی پۆشەری ناو دەم بۆ گرێی شێرپەنجەیی بە نادیاری ماوەتەوە، بەڵام لەژێر كاریگەری هەندێك هاندەری نەخۆشیدا، خانە تەندروستەكان دەگۆڕدرێن و بازدانیان بەسەردادێت، لەم باردوودۆخەشدا جەستە كۆنترۆڵ لە دەست دەدات بەسەریاندا و گەشەدەكەن و دەبنە گرێی شێرپەنجەیی".
ئەو هۆكارانەی كە هاندەر بۆ ئەوەی ئەم گرێی شێرپەنجەییانە گەشەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن بریتین لە : 
- جگەرەكێشان.
- مژینی و جوینی جۆرەكانی بەرهەمی تووتن.
- بەكارهێنانی كهول.
- تووشبوون بە ڤایرۆسی پاپیلۆمای مرۆڤ (بەتایبەت جۆرەكانی ١٦ و ١٨).
- زیانەكانی كیمیایی و گەرمی بۆ پەردەی سەر رووی زمان.
- پووكانەوەی ددانەكان لەگەڵ لەناوچوونی ددانەكان، بەركەوتن بە ددان بە ددانەكاندا.
هەروەها، هۆكارێكی دیكەش بریتییە لە بۆماوەیی و نەخۆشییەكانی وەك سەدەف، پێستی سوور، برینی درێژخایەن و درز و هتد.

- بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی زمان، پشكنینی بۆشایی ناو دەم، پشكنینی خانەیی یان بافتزانی بایۆپسی گرێ و گرێ لیمفاوییە گوماناوییەكان لە مل، سۆنەر، وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەكان یان تۆمۆگرافی كۆمپیوتەریی شانە نەرمەكانی سەر و مل پێویستە ئەنجام بدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی گرێی ناوخۆیی.

ئەو پڕۆفیسۆرە باسی لەوەشكردووە:" بە پشتبەستن بە قۆناغی گەشەكردنی نەخۆشییەكە چارەسەركردنیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت و یەكەم قۆناغ نەشتەرگەرییە، چارەسەری تیشكی و چارەسەری كیمیایی و لە حاڵەتەكانی میتاستازی دووردا- چارەسەری كیمیایی سیستماتیكی، چارەسەری ئامانجدار و چارەسەری بەرگری بۆ تووشبووەكە بەكارەهێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا