ئایا وەرزشكردن لە بەیانیاندا بۆ دابەزاندنی كێش كاریگەرترە بەراورد بەكاتی دیكە؟

تەندروستی 19/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، ئەو كاتەی مرۆڤ هەڵدەبژێرێت بۆ وەرزشكردن، رەنگە بەشێوەیەكی ئەرێنیانە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێش هەبێت.
لەلایەكی دیكەشەوە، كێشمەكێشمێكی زۆر لەسەر هەڵبژاردنی باشترین كات بۆ وەرزشكردن لە ساڵانی رابردوودا و بە ئێستاشەوە بوونی هەبوویە، لەم بارەیەشەوە چەندین لێكۆڵینەوەكراوە و لەگەڵ یەكدا دژبەر بوون.

ئایا وەرزشی بەیانیان بۆ دابەزاندنی كێش بەسوودە؟

بەگوێرەی تۆڕی CBSNews، توێژینەوەیەك لەم دواییانەدا ئەنجامی راپرسییەكی ساڵانی رابردووی وەك پێوەر بەكارهێناوەتەوە، كە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٦ زیاتر لە پێنج هەزار كەس تێیدا بەشدابوون و دەركەوتووە:" لە نێوان وەرزشكردن و كەمبوونەوەی قەڵەوی (دابەزینی كێش)دا لەو گروپەی كە لە بەیانیاندا وەرزشیان كردووە گۆڕانكاری بنەڕەتی بەدی كراوە".
هەروەها، توێژینەوەكە دەریخستووە ئەوانەی بەیانیان وەرزش دەكەن، كەمترین رێژەی بارستەی جەستەیان هەبووە و ئەو پۆلەی بەیانیان وەرزشیانكردووە رێژەیەكی زیاتری ژنانی لەخۆگرتبوو لە چاو پیاوان-دا.
لەلایەكی دیكەشەوە، ئەو كەسانەی لە گروپەكانی بەیانیاندا بوون، كالۆری كەمتریان خواردووە و كالۆرییەكی زیاتریان سووتاندووە.

"هیچ شتێكی دیاریكراو لەم بارەیەوە نییە"

دكتۆر سو دیكۆتس، پسپۆڕی دابەزاندنی كێش لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ چی كاتێك بۆ وەرزشكردن گونجاوە بە چەناڵی CBSNewsی راگەیاند: 
- باشترین راهێنان ئەوەیە كە هەر شتێك دەتوانیت، ئەنجامی بدەیت. 
- ئەوەی من هەمیشە ئامۆژگاری خەڵك دەكەم كە بیكەن؛ ئەوەیە كە وەرزش بكەن كاتێك دەتوانن.
- ئەگەر بەیانیان بچیتە هۆڵی وەرزش ئاسانتر و گونجاوتر بوو، ئەوا بیكە.
- ئەگەر تا پاشنیوەڕۆ ناتوانیت ئەم كارە بكەیت، ئەوەش بكە.
- ئەوەی گرنگە ئەوەیە وەرزشبكەین، چونكە پەیوەست نییە بەكات و شوێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا