پزیشکێکی پسپۆڕ رەتیدەکاتەوە گەورەیی قەبارەی مەمک پەیوەندی بە توشبوون بە
شێرپەنجەی مەمکەوە هەبێت و دەڵێت " ئەگەر وابووایە هەرگیز پیاوان توش
نەدەبوون ".
ئالێکساندەر میاسنیکۆڤ، پزیشکی پسپۆڕی روسی بە ماڵپەڕی "VESTI.
RU"
راگەیاندووە:" هەندێک کەس دەڵێن کە ئەگەر مەمکی ژنان گەورە بێت مەترسی
توشبوونیان بە شێرپەنجە زیاتر دەبێت، بەڵام ئەو بۆچوونە هەڵەیە و هیچ بنەمایەکی
زانستی نییە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئەگەر گەورەیی قەبارەی مەمک پەیوەندی بە شێرپەنجەوە
هەبووایە پیاوان هەرگیز توشی ئەو نەخۆشییە نەدەبوون، بەڵام لە راستیدا پیاوان 2٪ی
توشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن ".
ئەو پزیشکە روسییە باسی لەوەشکرد:" لە هەندێک ئاماردا دەرکەوتووە کە
ئەو ژنانەی باڵایان لە 175 سانتیمەتر درێژترە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک
زیاتر، تاکو هۆکارەکەی نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت پەیوەندی بە گۆڕانکاری
هۆرمۆنییەوە هەبێت ".