هاوپەیمانی باکووری زەریای ئەتڵەسی (ناتۆ) رایگەیاند، نابێت کۆماری ئێران دۆخی ناوچەکە بشڵەقێنێت.
یێنس ستۆڵتنبێرگم ئەمینداری گشتی ناتۆ، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند:" وەک هاوپەیمانێتی، ناتۆ هیچ رۆڵێکی لە جەنگی غەززەدا نییە بەڵام هەندێک لە وڵاتە ئەندامەکانی چالاکن تێیدا".
وتیشی:" نابێت کۆماری ئێران دۆخی ناوچەکە بشڵەقێنێت و لە هەمان کاتیشدا سەرکێشییەکانی گروپی مقاوەمەی ئیسلامی و حیزبوڵا کۆنترۆڵ بکات".
لە درێژەی قسەکانیدا، ستۆڵتنبێرگ وتی:" دۆخی غەززە جیاوازە لە ئۆکرانیا، ئەو هێرشی نەکردووەتە سەر روسیا بۆیە مافی هەیە بەرگری لە خۆی بکات".