لە ئەمڕۆوە کامێرا جێگیرەکانی پارێزگای سلێمانی
دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی کانوونی دووەم، لە کاتژمێر 10:00ی
بەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی سەر شەقامەکانی سلێمانی دەکەونەکار و سەرپێچییەکان
تۆمار دەکەن.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا
رایگەیاندبوو:" داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکاین حپابەندی ئەو خێراییتە دیاریکراوانەبن
کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ، هەروەها ئەو
کامێرایانەی دەکەونەکار سیستمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستمی یەک خاڵ
خێراییەکان تۆمار دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی
سلێمانی وتی:" لەناو شاری سلێمانی 23 کامێرای جێگیری تۆمارکردنی تیژڕەوی هەیە".