دامەزرێنەری كۆمپانیای نێورالینك رایگەیاند، یەكەم نەخۆش ئەمڕۆ یەكشەممە چاندنی چیپی دەستكردی مێشكی بۆ كراوە كە لەلایەن كۆمپانیا دەستپێشخەرەكەوە بەرهەم هێنراوە و بە باشی ئەو نەخۆشە لە پڕۆسەی چاكبوونەوەدایە.
ئیلۆن مەسك، ملیاردێر و خاوەنی كۆمپانیاكانی ستارلینك، تێسلا و نێورالینك لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردەوە:" یەكەمین چیپی دەستكردمان بۆ مێشكی كەسێكی نەخۆش چاندووە و ئەنجامە سەرەتاییەكان دەریدەخەن كە زیادبوونی خانە دەمارییەكان بە شێوەیەكی ئومێدبەخش دەستنیشان كراون".
لەلای خۆشییەوە، پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی دەمارەكان، كاری ئەو چیپە بە خانەیەك وەسف دەكات كە نیشانگەلێكی كارەبایی و كیمیایی بەكاردەهێنن بۆ ناردنی زانیاری لە رێگای مێشكەوە و بۆ ناو تەواوی لەش.
هەروەها، كۆمپانیای نێورالینك ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەرێگای لێكۆڵینەوەكانیان دەتوانن بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی كە بەهۆی لە بیرچوونەوە دەناڵێنن دیدگایان بە چیپە بسپێرن و چیپەكە وەك شێوەی بارگە هەڵگرێك، تەواوی بیر و یادگارەكانیان دەپارێزێت و لەكاتی پێویست و بیركردنەوەدا پێیان دەبەخشێتەوە و ئەمەش هەنگاوێكە بۆ ئەوەی پەرە بەو چیپە بدرێت لەپێناو چارەسەركردنی نەخۆشی دیكەدا.