سوودەکانی خوێنبەخشین چین؟

تەندروستی 08/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرباری ئەوەی زۆربەی کەسەکان وەک کارێکی مرۆڤدۆستی و لە پێناو رزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکە خوێن دەبەخشن، بەڵام لە راستیدا ئەو کارە سوودی تەندروستی بۆ هەندێک کەس هەیە، کە دەبێت بە پێی کۆمەڵێک مەرج ئەنجام بدرێن.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "RT"، خوێنبەخشین ئەم سوودانەی هەیە:

- ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن لەکاتی توشبوون بە خوێنبەربوون توانای بەرگەکرتنی زیاتریان هەیە.

- ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن کەمتر توشی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان دەبن.

- خوێنبەخشین هاوکار دەبێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی جگەر و کۆئەندامی هەرس

سەرباری سودەکانی خوێنبەخشین، بەڵام دەبێت بە کۆمەڵێک مەرج ئەنجامدرێت، کە بریتین لەمانە:

- دەبێت لە نێوان ٤٥٠ تا ٥٠٠ ملیلیتر خوێن ببەخشرێت، بە جۆرێک کە دوو مانگ جارێک و لە ساڵێکدا کەمتر لە پێنج جار ئەنجام بدرێت.

- دەبێت ئەو کەسەی خوێن دەبەخشێت توشبووی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەک ئایدز و هەوکردنی جگەری نەبێت

- نابێت توشبووی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و دڵ و شێرپەنجە بێت.

- باستروایە تەمەنی لە نێوان ١٨ تا ٦٥ ساڵ بێت.

- ئەو کەسانەی کەمخوێنن نابێت خوێن ببەخشن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا