خۆشتن بە ئاوی گەرم پێست چرچ دەکات

تەندروستی 10/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خۆشتن بە ئاوی گەرم بەبەردەوامی زیانی دەبێت و هۆکارێکە بۆ چرچبوونی پێست و دەرکەوتنی پیری پێشوەختە.

ماڵپەڕی "DNA India" بڵاویکردووەتەوە، ئاوی گەرم چەوری و بێخی سروشتی پێست کەمدەکاتەوە، کە هۆکارێکە بۆ مانەوەی جوانی و گەشانەوەی، بەڵام وشکبوونەوەی زیانی هەیە و دەبێتە هۆی چرچبوونی پێست و هەڵوەرینی قژ.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاوی گەرم دەبێتەهۆی کرانەوە و فراوانبوونی کونیلەکان و وەرگرتنی بەکتریا و میکرۆب، جگە لەوەی پرۆتین و زەیتی سروشتی پێست هەڵدەمژێت و بریقە و گەشانەوەی ناهێڵێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا