ئەو شەش خۆراكەی بە "سووپەر فوود" ناسراوە چیین و سوودەكانیان چیین؟!

تەندروستی 11/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەشێكی زۆری هاوڵاتیان و خوێندكاران بەتایبەت، پێویستە ئاگاییەكی تەواویان هەبێت لەپێناو ئەوەی ئاگاداری بەشە وانەكانی رۆژانەیان بن، بۆیە سەرەڕای چەند رێگایەك بەڵام چەند خۆراكێكی هەیە كە ئاستی ئاگایی بەرزتر دەكەنەوە.

 بەپێی زانیارییەكانی WIO News، پسپۆڕان ئامۆژگاری دایك و باوكان دەكەن كە كەمەڵێك خواردن بۆ منداڵەكانیان فەراهەم بكەن كە كارییان بەرزكردنەوەی ئاستی ئاگایی مێشە.

خۆراكەكانیش بریتیین لە:-

 - بلوبێری

بلوبێری دەوڵەمەند بە دژە ئۆكسێنەرەكان و دەتوانێت بیرەوەری و ئاگایی و تەندروستی گشتی مێشك باشتر بكات.
- ماسی 

جۆرێكی تایبەتی ماسییە چەورەكانی لە نمونەتی سەلەمون و ماكرێل كە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا سێ بەتایبەتی EPA و DHA، بۆ گەشەكردن و كاركردنی مێشك پێویستە و ئۆمیگا سێش دەتوانێت بیرەوەری و ئاگایی مێشك باشتر بكات.

- گوێز

گوێز، سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ترشی ئەلفا لینۆلینیك كە ترشی چەوری ئۆمیگا سێ لە رووەكەوە دروستكراوە، هەروەها دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامین Eشی تێدایە، خواردنی گوێز دەبێتە هۆی باشتركردنی كاركردنی مێشك و ئاگایی تێیدا.

- ئەڤۆگادۆ

ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە چەوری تاك نەتێر، كە یارمەتیدەرە بۆ باشتركردنی رۆیشتنی خوێن بۆ مێشك، هەروەها ئەڤۆگادۆ ڤیتامین K و فۆلات لەخۆدەگرێت كە دەتوانێت پشتگیری لە كاركردنی ئاگایی مێشك بكات.

- چۆكلەیتی تاڵ

چۆكلەیتی تاڵ كە رێژەیەكی زۆر كاكاو لەخۆدەگرێت، مادەی فلاڤۆنۆید و كافاین و دژە ئۆكسانی تێدایە، كە دەبێتە هۆی باشتركردنی باری دەروونی و بەرزكردنەوەی ئاگایی و بەرزكردنەوەی یادەوەری و فێربوون و سەرنجبۆدان.

6. سپێناخ

سپێناخ دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی وەكو ترشی فۆلیك و ڤیتامین K و دژە ئۆكسێنەر، كە پاڵپشتی تەندروستی مێشك و كاركردنی مەعریفی دەكەن. ترشی فۆلیك ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە دروستكردنی گواستەرە دەمارییەكان، كە پشتگیری لە ئەركە مەعریفیەكان دەكەن و توانای تەركیزكردن بەرز دەكەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا