ئەو شەمەندەفەرەی 113 ساڵ بەر لە ئێستا بە 104 سەرنشیەوە بێسەروشوێن بوو

هەمەرەنگ 15/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەم جیهانە بەبێبەش نییە لە كۆمەڵێك رووداوی بێوەڵام و نهێنی ئامێز دەربارەیان و یەكێكیش لەو رووداوانە بێسەروشوێنبوونی شەمەندەفەری زانێتیی بوو بە 104 سەرنشینەوە پێش 113 ساڵ بەر لە ئێستا.

 بەپێی پەیجۆرییەكان و لێكۆڵینەوەكان، لە یەكەمین بەرهەمی خۆی و یەكەمین گەشتیدا شەمەندەفەرێك بە 104 سەرنشینەوە لە یەكێك لە تونێلەكانی رێڕەوی ئاسنینی نێوان رۆمای پایتەخت بەرەو ڵۆمبارد-ی ئیتاڵیا لە (14/4/1911) وەك ریكلامێك بۆ یەكەمین شەمەندەفەری دروستكراوی كۆمپانیایی زانێتیی دەستی بە گەشتكرد.

لە یەكێك لە تونێلەكانی نێوان رۆما و ڵۆمۆرددا، پاش ئەوەی شەمەندەفەرەكە بە نێویدا تێپەڕی شەمەندەفەرەكە لە تونێلەكە نەهاتەدەرەوە و ئەو كەسانەشی لەودیوی تونێلەكەوە چاوەڕوان بوون تا یەك كاتژمێر مانەوە بەبێ ئەوەی ئاساواری شەمەندەفەرەكە بەدیا بكەوێت.

سەرەنجام، تیمێكی پشكینی بۆ دۆزینەوەی شەمەندەفەرەكە چوونە نێو تونێلەكەوە و ئەوەی بینیان جێگای سەروسڕمانیان بوو، چونكە لەنێو تونێلەكەدا شەمەندەفەرەكەیان نەدۆزییەوە، سەرەڕای گەڕانەكەیان توانیان دوو سەرنشینی نێو شەمەندەفەرەكە بدۆزنەوە بەڵام بارودۆخی تەندروستی و دەروونیان تەواو شێواو بوو.

لەمیانەی پرسیاركردن لێیان پاش تێپەڕبوونی چەند رۆژێك رایانگەیاند:" ئێمە ئاسایی دانشتبوون و لە ناكاودا تەمێكی سپی تەواوی شەمەندەفەرەكەی داپۆشی و پێش ئەوەی ونبێت لەپێش چاومان خۆمان هەڵدایە سەر رێرەوەكە".

بەڵام، پاش تێپەڕبوونی چەندین ساڵ لە ویلایەتی مێكسیكۆی ئەمریكا نەخۆشخانەیەكی دەروونی ئەو ویلایەتە رایگەیاند، شەمەندەفەرێك بە 104 سەرنشینەوە گەیشتووەتە بەردەم نەخۆشخانەكەیان و ئەوانەی لێنویدابوون باردی دەروونیان تێك چووبوو، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیاری زانایانبوو ئەوەبوو لەنێوان ئیتاڵیا و ئەمریكادا هیچ رێرەوێكی ئاسنین نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا