لەنێوان بەربانگ و پارشێودا چەند کوپ ئاو دەخۆیتەوە؟

تەندروستی پێش 4 هەفتە

Alternate Text

پسپۆڕانی بواری خۆراک هەمیشە داوای خواردنەوەی ئاوی زۆر دەکەن لە مانگی رەمەزاندا، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سوودە زۆرانەی کە ئاو بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیەتی.
د. هەببە سەعید یاریدەدەری پڕۆفیسۆری خۆراک لە دامەزراوەەی نیشتمانی خۆراکی میسر رایگەیاند:" زۆرینەی خەڵک چ لە مانگی رەمەزانی پیرۆز چ لە مانگەکانی دیکە، خواردنەوەی ئاو بە رێژەی پێویست پشتگوێ دەخەن، بەمەش جەستەیان لە بەدەستهێنانی ئاوی پێویست بێبەش دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" مرۆڤ بە دوو شێواز ئاو بەدەستدەهێنێت، خواردن و خواردنەوە، بۆ نموونە لە رێگەی سەوزە یان زەڵاتە یاخود شۆربا و شەربەت و هاوشێوەکانیانەوە، بەڵام بە چەند رێگایەک ئاو دەردەدات، ئەوانیش هەناسەدان، فرمێسک، میز و ئارەقە، هەربۆیە دەبێت ئەو بڕەی ئاو کە جەستە وەریدەگرێت، یەکسانبێت بەو بڕەی کە لێی دەردەچێت".
روونیشیکردەوە:" جەستەی کەسێکی ئاسایی رۆژانە پێویستی بە 10 کوپ ئاو هەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک تووشی هەرجۆرە نەخۆشییەک بوو وەک نەخۆشییەکای گورچیلە و سکچوون و رشانەوە، ئەوە دەبێت پزیشک بڕی ئاوی گونجاوی بۆ دیاریبکات".
پزیشکەکە ئاشکراشیکرد:" وەرگرتنی ئاو لە رێگەی ئاوی پاکەوە جیاوازی هەیە تاوەکو لە رێگەی خواردنەوەکانی دیکەی وەک شەربەت و خواردنەوە گازییەکانەوە وەریبگریت، تاوەکو ئاوی پاک کەم بخورێتەوە جەستە کەمتر ئاو وەردەگرێت، بۆیە پێویستە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی ئاوی پاک بدرێت، بەوپێیەی رۆژووانان چەندین کاتژمێر لە ئاو خواردنەوە دوور دەکەونەوە و پیویستە خۆیان لە وشکبوونەوەی جەستە بپارێزن".
جەختی لەوەشکردەوە:" هاوکات پێویستە رۆژووانان لە بەربانگدا زیادەڕەوی لە خواردنی شیرینییدا نەکەن، هەروەها پێویستە لەنێوانی بەربانگ و پارشێودا بڕی پێویست ئاو بخۆنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا