چەند خوویەکی سادەی رۆژانە بۆ تەندروستییەکی باشتر

تەندروستی پێش 4 هەفتە

Alternate Text

ژمارەیەک کردار و خووی رۆژانە هەن، کە دەتوانن هاوکاری مرۆڤ بکەن بۆ ئەوەی تەندروستی خۆی باشتر بکات و بەرەوپێشی ببات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی times of india چەند خووییەکی بڵاوکردووەتەوە، کە ئەنجامدانیان ئاسانە و بە دووبارەکردنەوەیان رۆژانە دەبێتە هۆی گۆڕانی باری تەندروستی مرۆڤ بەرەو باشتر، ئەوانیش بریتین لە:
1- چوونە ناو سرووشت
چوونە ناو سرووشت و گەڕان تیایدا، یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندروستی جەستە و ۆاکبوونەوەی مێشک لە وزە نەرێنییەکان.
2- سوپاسگوزاری
مرۆڤ پێش ئەوەی دەست بە چالاکییەکانی رۆژانەی بکات، دەتوانێت چەند ساتێک بۆ سوپاسگوزاری تەرخان بکات، ئەویش بە بیرکردنەوە لەو شتە باشانەی کە هەیەتی یاخود بەدەستیهێناون. دەستپێکردنی رۆژەکەت بە سوپاسگوزاری تۆنێکی ئەرێنی بۆ هەمووشتێک دادەنێت کە بە دوایدا دێت.
3- هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەکان
ئەوەی مرۆڤ دەیخاتە ناو جەستەیەوە گرنگە و ئەو پێکهاتانەی لەناو ئەو خۆراکانەشدا هەیە کە دەیانخۆیت گرنگە، بۆیە پێش خواردنی هەر خۆراک یاخود هەر خواردنەوەیەک، بزانە پێکهاتەکانی ناوی چین، بۆ ئەوەی دووربکەویتەوە لەو پێکهاتانەی کە زیانیان بۆ جەستە هەیە ئەگەرچی بەتامیش بن.
4- خواردنەوەی ئاو
دەستپێکردنی رۆژەکەت بە کوپێک ئاو کارێکی تەندروستە، بەپێیەی دوای چەند کاتژمێرێک خەوتن جەستە هەست بە تینوێتی دەکات و پێویستی بە ئاو هەیە، بۆیە خواردنەوەی کوپێک ئاو لە سەرەتای رۆژەکەت بەرلە خواردنی هەر شتێکی دیکە پێویستە، ئەمە جگە لەوە پێویستە رۆژانە بڕی ئاوی گونخاو بخۆیتەوە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

زۆر خواردنی شووتی ئەم زیانەی هەیە

تەندروستی 15 خولەک پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان 57 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا