ئیستەنبوڵ،، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکدا نزیکەی 40 کەس بوونە قوربانی

جیهان 02/04/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی، لانیکەم 40 کەس بوونەتە قوربانی.

لەبارەی رووداوەکە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە کە ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی بووە لە ناوچەی بیشێکتاشی ئیستەنبوڵ، کە بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە نهۆمە نزمەکانی باڵەخانەکەوە سەریهەڵداوە

هەروەها، پارێزگاری شارەکە رایگەیاند، ئاگرەکە لە نهۆمە نزمەکانی باڵەخانەکەوە لە یەکەم و دووەم نهۆم سەریهەڵداوە کە یانەیەکی شەوانە بووە.

ریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون

باسی لەوەش کرد، بەدەر لەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون و  سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا