وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی لەبارەی هێرشەكانی ئێران بۆسەر ئیسڕائیل زانیاری نوێی ئاشكرا كرد.
ڤكتۆریا ئاتكێنز، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی هەواڵی Sky Newsی بەڕیتانی راگەیاند:" هێرشەكانی ئێران بۆسەر ئیسڕائیل سەركۆنە دەكەین".
وتیشی:" دەبێت ئەو هێرشانەی شەوی رابردوو بەهەند وەربگیرێن و بەڕیتانیا باشتر بە خۆیدا بچێتەوە و لەوە تێبگات كە لەگەڵ چی كارەساتێك و وڵاتێكی هەڵسوكەوت دەكات، چونكە ئێران بووەتە كێشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هێزە ئاسمانییەكانی بەڕیتانیاش هاوكاری ئیسڕائیل بوون
ئەوەشیخستەڕوو:" شەوی رابردوو هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتاكەمان لە ژووری ئۆپراسۆنەكانەوە بە فەرمانی وەزیری بەرگری و بەسەرپەرشتی سەرۆك وەزیرانی بەڕیتانیای مەزن، بۆ بەرپەرچدانەوەی دەیان درۆن هاوكارییان پێشكەش بە ئیسڕائیل كرد".
پریشكی ئەم ئاگرە لە هیچ كەسێكمانەوە دوورنییە
روونشیكردەوە:" دەبێت كار لەسەر ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكە بكەین، چونكە پریشكی ئەم ئاگرە لە هیچ كەسێكمانەوە دوورنییە، چونكە لە ئێستادا لە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی حكومەتی جەنگی ئیسڕائیلەوە چەند بژاردەیەكی هێرش ئاسا بۆ وەڵامدانەوەی ئێران تاوتوێدەكرێت".