پزیشکێک: هەنگوین بۆ چارەسەری چاکبوونەوەی برین بەکاردەهێنرێت

تەندروستی 05/06/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی پێست ئاشکرایکرد، هەنگوین کۆمەڵێک ماددەی بەسودی تێدایە، کە هاوکار دەبن بۆ چاکبوونەوەی برینی پێست.

ئالێکساندەر میاسنیکۆڤ، پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست بە ماڵپەڕی "ڤێستی رو"ی روسی راگەیاندووە:" دەکرێت هەنگوین وەکو ماددەیەکی پارێزەری سروشتی بۆ پاراستنی پێست بەکاربهێنرێت، لەکاتی هەبوونی برینیش هەنگوین هاوکار دەبێت بۆ چاکبوونەوەی برینەکە ".

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی کاریگەرییەکەیەوە لە سەردەمی کۆنیشدا هەنگوین وەک ماددەیەک بۆ مۆمیاکردن بەکاردەهێنرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا