وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە کردنەوەی
بەڕێوەبەرایەتی شوینەوار و کەلەپووری کفری.
لە نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزاردا ئاماژە
بەوەکراوە:" پاڵپشت بە یاسای وەزارەتمان ژمارە 7ی ساڵی 2022 و ئاماژە بە
نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و زیاتر خزمەتکردن
و گرنگیدان بە شوێنە شوێنەوارییەکان لە شارۆچکەی کفری، بڕیارێکمان دا".
ئەم فەرمانە لە رێککەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت
باس لەوەشکراوە:" بڕیارماندا بە گۆڕینی بنکەی
شوێنەوار و کەلەپووری کفری بۆ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری کفری لەسەر
میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور، ئەم فەرمانە لە رێککەوتی
دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت".