پسپۆڕێکی زانستی دەروونناسی چەند هەنگاوێک باس دەکات، کە
دەبنە هۆی ئاشکراکردنی کەسی درۆزن.
نیکۆلای نیکیفۆرۆڤ، پسپۆڕی زانستی دەروونناسی بە ئاژانسی
" Gazeta.Ru"ی رووسی دەڵێت:" ئەگەر کەسێک درۆ بکات
توشی دڵەڕاوکێ دەبێت و تروکاندنی چاوەکانی زیاد دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بە دەسەکانی
هەندێک ئاماژەی نامۆ دەکات ".
ئەوەشی خستەڕوو، رەنگە هەندێک کەس وەک خوویەک بەردەوام
دەستکاری قژیان بکەن، یاخود گوێ و لووتیان بخورێنن، بەڵام ئەگەر کەسێک ئەم خووانەی
نەبوو، بەڵام لەکاتی قسەکردندا ئەو کارانەی کرد، رەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی
کەسەکە درۆ دەکات.
ئەو دەروونناسە دەڵێت " ئەگەر دڵنیا بوویت لەوەی
کەسی بەرامبەرت درۆ دەکات، پرسیاری زیاتری لەبارەی بابەتەکەوە لێ بکە، چونکە
زۆرجار توشی شڵەژان دەبێت و لە قسەکردندا هەڵە دەکات ".