حکومەتی عێراق: ئامادەی هەموو پاڵپشتییەکین بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان

عێراق پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: حکومەتی عێراق پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و پاڵپشتییەکانی لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە دووپاتدەکاتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت " هەموو کارێک دەکەین لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەشداریکردنی تەواوی پێکهاتە و لایەنەکان لە پڕۆسەکەدا، بۆ ئەوەی گوزارشت لە ئیرادەی تەواوی گەلی کوردستان بکات ".

زیاتر: بەهۆی لەکارکەوتنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی کوردستان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا