پڕۆژەی کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکا عێراقی توڕە کردووە

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکا پلانی پڕۆژەیاسایەکی هەیە کە عێراقی توڕە کردووە.

لە میدیاکانەوە: رۆژی هەینی، میدیاکانی ئەمەریکا پڕۆژەیاسایەکی مایک واڵتز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە فراکسیۆنی کۆمارییەکانیان ئاشکراکرد، کە ئامانج لێی ناسینی فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراقە وەک ئامراز و پیاوی ئێران.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەم پڕۆژەیاسایە عێراقی توڕە کردووە، محسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتی: ئەو پڕۆژەیاسایە دەسترێژییەکی روون و ئاشكرایە بۆسەر عێراق، پێویستە بە زووی وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە رێگری لێبکات.

لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆش، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە پڕۆژەیاساکەی مایک واڵتز پێشێلکردنی سەرەوەری عێراق و دەستێوەردانە لە کاروبارەکانی ناوخۆی وڵات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا