چی روویدا: وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی دەرکرد.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند: بڕیاردرا رێگەبدرێت بە خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی و سێی ناوەندی کە لە خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی 2023-2024 کەوتوون، لە خولی دووەمدا بە هەتا سێ وانەوە تاقیکردنەوە بکەنەوە.
زیاتر: خوێندکارە کەوتووەکان دەتوانن بە وانەیەک، یاخود دوو یان سێ، تاقیکردنەوەی خولی دووەم ئەنجامبدەن، پێچەوانەی ئەوەی کە پێشتر وانەیەک یاخود دوو وانە بوو.