چی روویدا: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی راوێژکارەکانی رەتدەکاتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە و باس لەوە دەکەن راوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆمار بە کۆمەڵ دەستیان لەکارکێشاوەتەوە، هیچ دەستلەکارکێشانەوەیەکیش رادەستی سەرۆک کۆمار نەکراوە.
زیاتر: راگەیەندراوەکە دەڵێت: لەکاتێکدا دڵنیایی دەدەین کە سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوامە لە کارکردن بۆ خزمەتکردنی تەواوی عێراقییەکان و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی گشتی، لە هەمان کاتیشدا بە مافی خۆی دەزانێت لەرێگەی دادگاوە بەدواداچوون بۆ ئەو لایەنانە بکات کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.