ئەنجامی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا، بەهای یۆرۆی بەرزكردەوە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: بەهۆی راگەیاندنی ئەنجامەکانی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنساوە، بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە.

بابەتە سەرەكییەكە: بەهۆی ئەوەی پارتی رەستڕەوی فەڕەنسا بە رابەرایەتی مارین لوپێن لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی فەڕەنسا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەهای یۆرۆ بەرزبووەوە.

زانیاری زیاتر: لە ئێستادا بەهای یۆرۆ بەرامبەر بە دۆلار بەڕێژەی 0.32٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەهای قەواڵە داراییەکانی فەڕەنساش بە هەمان شێواز بەڕێژەی 0.15٪ بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

ئەمەش بزانە: سەرەڕای ئەوەی هێشتا تەواوی لایەنەكانی سەركەوتوو لە هەڵبژاردنەكانی پەلەمانی فەڕەنسا بەدیارنەكەوتوون، چونكە چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی هەڵبژادنەكان دەكرێت، بەڵام هەردوو پارتە راستڕەو و چەپڕەوەكان بەسەر پارتە میانڕەوەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا سەرکەوتن. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا