چی روویدا: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل حەماس بە تاکە بەربەست لەبەردەم گەڕاندنەوەی بارمتەکان دەزانێت.
لێدوانی فەرمی: بێنجامین نێتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەوەی بەربەستی لەبەردەم گەڕاندنەوە و ئازادكردنی بارمتەکانمان دروستكردووە تەنها چەكدارانی حەماسە، بەڵام دەستەوسان دانانیشین، سەرجەمیان ئازاد دەکەین.
ئەمەشی وت: بە فشاری سیاسی یاخود سەربازی بێت، ئەو 120 بارمتەیە بە مردوویی یان زیندوویی، دەگەڕێنینەوە.
زیاتر: لە 7/تشرینی یەكەمی ساڵی رابردووەوە، ئیسرائیل و حزبوڵلا بەردەوامن رووبەڕووبوونەوە لەسەر سنوورەكانیان و ئێستاش مەترسیی گۆڕانی ئەو رووبەڕووبوونەوانە بۆ جەنگێكی فراوان هەیە.