لە چێشتخانەیەکی تورکیا کۆگایەکی غاز تەقییەوە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

چی روویدا: لە چێشتخانەیەکی شاری ئیزمیری رۆژئاوای تورکیا کۆگایەکی غاز تەقییەوە.

زانیاری فەرمی: بەپێی میدیاکانی تورکیا، بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی غازەوە؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

زیاتر: 40 برینداری رووداوەكە باری تەندروستیان جێگیر بووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەمەش بزانە: پۆلیس دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رووننەبووەتەوە ئەو كەسە هۆکاری رووداوەکە بووە یان نا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا