چی روویدا: ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی هەرێمی
کوردستان دابەشکرا و بەشێک لە خانەنشینان بەراورد بە مووچەی مانگی حەوت، ئەمجارە
مووچەکانیان کەمتر بوو.
کێ وتی: سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان
دەڵێت:" هەندێک لە خانەنشینان ناڕەزاییان دەربڕیوە گوایە لێیان بڕدراوە،
بەڵام وانییە و مانگی پێشوو زیاتر لەوەیان وەرگرتووە کە مافیان بووە و ئەو زیادە
بڕدراوە".
ئەمەشی وت: لە
لیستی خانەنشیناندا هەندێک هەڵە کرابوو، بەشێکی خانەنشینان مووچەیان زیاتر لەوەی
مافیانە زیادیکردبوو، ئەم مانگە هەموو ئەوانە چاککراونەتەوە.