دەزگای ئاسایش بکوژی هاوڵاتییەکەی خدرانی دەستگیرکرد

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێردا بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی خدرانی دەستگیرکرد.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت:" شەوی رابردوو کاتژمێر 9:00ی شەو لە گوندی كانی سپانی سەر بە ناحیەی خدران، هاوڵاتییەک بە ناوی (خالید حەمە سوور) بەچەکی جۆری دەمانچە کوژرا".

ئەمەشی وت: کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، پاش 15 کاتژمێر تونرا بکەری رووداوەکە بەناوی (ش.خ.ح ) لە چیای کۆسرەت دەستگیربکرێت.

زیاتر: لە ئێستادا تۆمەتبار بە بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا