باشترین هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی خەوێکی تەندروست

تەندروستی 14/07/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: خەو یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی لەشی مرۆڤ و کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی و چالاکی رۆژانەمان دەبێت، پێویستیشە لانیکەم، شەوان حەوت تا هەشت کاتژمێر بخەوین.

کێ وتی: بە وتەی ئانکیت باریک پزیشکی روسی، لە پێناو بەدەستهێنانی خەوێکی تەندروست لە شەواندا، پێویستە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکرێن:

-ئێواران لە دوای کاتژمێر هەشتەوە خواردنی چەور و تون مەخۆ، چونکە دەبێتە هۆی دڵەکزێ و لە خەو بەخەبەرت دەهێنێتەوە

-قاوە و ئەو خواردنانەوانەی کافییان تێدایە، تاکو شەش کاتژمێر دوای خواردنەوەیان کاریگەرییان دەمێنێتەوە و لەش چالاک دەکەن، بۆیە خواردنەوەیان لە شەواندا رێگری دەکات لە خەوتن

-وەرزشکردن لە شەواندا دەبێتە هۆی خێرایی لێدانی دڵ و دەبێتە هۆی بەرزبوونی پلەکانی گەرمای ناوەوەی لەش، بۆیە رێگر دەبێت لە بەدەستهێنانی خەوێکی تەندروست لە شەواندا

-با پلەی گەرمی ژووری نوستنەکەت گونجاو بێت، کە لە نێوان 18 تا 22 پلەی سەدی گونجاوترینە.

-رێکخستنەوەی ژووری نوستن کاریگەری ئەرێنی لەسەر دەروونی مرۆڤەکان دەبێت و باشتر دەخەون

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا