بهێڵە بگریت بۆ ئەوەی ئەم سوودانە بەدەستبهێنیت

تەندروستی 26/07/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرچاوەی زانستی: مریەم مورادی پسپۆڕی دەروونناسی رایگەیاند: گریان تەنها دەربڕینێکی سۆزدارییانە نییە، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی باری دەروونی کەمکردنەوەی فشار و تەنانەت بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش.

کەمکردنەوەی فشار: گریان یارمەتیدەرە بۆ دەربڕینی هەستە پەنهانییە نەرێنییەکانی مرۆڤ، ئەم پڕۆسەیەش دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ.

باشترکردنی باری دەروونی: گریان دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی ئەندرۆفین کە بەرپرسە لە هەستکردن بە باشی، ئەمەش یارمەتی باشتربوونی باری دەروونی و هەستکردن بە ئاسوودەیی دەدات.

پاککردنەوەی چاوەکان: رشتنی فرمێسک یارمەتی پاکبوونەوەی چاوەکان دەدات لە گەردیلەی تۆز.

باشترکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان:
گریان لەبەردەم کەسانی تردا دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە پیشاندانی لاوازی دەتوانێت هاوسۆزی و تێگەیشتنی یەکتر لە پەیوەندییەکان زیاد بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا