بابەتە سەرەکییەکە: پاراستنی تەندروستی مێشک واتا پاراستنی تەواوی
جەستە، چونکە تەواوی جەستە بە مێشکەوە گرێدراون.
کێ وتی: دکتۆر كارزان تۆفیق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانى مێشك و ده‌مار، لە
نوسینێکدا چەند ڕێگایەک دەخاتەڕوو، بە مەبەستى پاراستنى تەندرووستى مێشک، کە
بەمجۆرەیە:
خه‌وی ته‌ندروست: زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان له خه‌و، بۆ ماوه‌ی حەوت
یان هەشت كاتژمێر له ڕۆژێكدا.
خوێندنه‌وه: رۆژانه خوێندنه‌وه‌ی کتێب و رۆژنامه و گۆڤاره‌كان،
دووركه‌وتنه‌وه له مۆبایل و كۆمپیوته‌ر.
وه‌رزشکردنی بەردەوام: ئەنجامدانی
وەرزش بە تایبەتی له به‌یانیاندا و له سروشت و ئاو و هه‌وایه‌كی پاكدا.
خواردنی ته‌ندرووست: خواردنی سه‌وزه و میوه‌كان، چا، قاوه‌ی تاڵ،
ماسی سه‌له‌مون، گوێز، ئه‌ڤه‌گادۆ.
دووربوون لەمانە: کێشانی جگەرە و نێرگەلە و هاوشێوەکانیان، هەروەها
خواردنەوە کحولییەکان و ماددە هۆشبەرەکان، دەتوانن زیان بە تەندروستی مێشک بگەیەنن
فشاری دەروونی کەم بکەرەوە: کەمبوونەوەی فشاری دەروونی و ترس و
دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی ناتەندروست، هاوکاری باشتربوونی تەندروستی مێشک دەدات.