بابەتە
سەرەکیەکە: زۆر خواردن و بەکارهێنانى شەکر، هۆکارە بۆ تووشبوون بە
نەخۆشییەکانى شەکرەى جۆرى دووەم،
نەخۆشییەکانى دڵ و قەڵەوى و چەندین نەخۆشی دیکە.
سەرچاوە: کۆمەڵگەى
پزیشکى پسپۆڕان لەبارەى سوودەکانى وازهێنان یاخود کەمکردنەوەی خواردنى شەکر لە نوسینێکدا
بەمجۆرە زانیارى دەخاتەڕوو:
دواخستنی پیری:
دەتوانێت بڕى گلوکۆز و ئەنسۆلین لە خوێندا کەم بکاتەوە، ئەمەش هەوکردنى درێژخایەن
و قورس، کە پەیوەندى بە پیربوونەوە هەیە، کەم دەکاتەوە.
رێگری لە خەمۆکی:
خواردنى شەکر پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە خەمۆکییەوە هەیە، چونکە شەکر دەبێتە هۆى
هەوکردنى درێژخایەن، ئەمەش کاریگەرى لەسەر کارکردنى مێشک دروستدەکات.
هەستکردن بە
ئارامی: وازهێنان لە خواردنى شەکر، هەستى ئارامیی و خۆشبەختیت زیاد دەکات.
دابەزاندنی
کێش: شەکر وەک خویەکى خراپ ئالودەت دەکات کاتێک وازی لێدەهێنیت یاخود کەمی
دەکەیتەوە، راستەوخۆ ئارەزووى خواردنیشت کەم دەکات، بەمەش کالۆرى کەمتر
بەکاردەهێنیت و کێش دادەبەزێت.
کەمکردنەوەی
هەستیاری: شەکر بەشدارە لە هەوکردنى درێژخایەن، کە تواناى بەرگرى جەستە بۆ
بەرەنگاربوونەوەى هەڵامەت و ئەنفلۆنزا کەمدەکات، وازی لێدەهێنیت، کەمتر بۆن
دەکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەى هەستیاریی و تەنگەنەفەسى
پاککردنەوەی
جەستە: وازهێنان لە شەکر دەرفەتێک دەدات بە سیستمى سروشتى جەستەت بۆ
پاککردنەوەى مادە ژەهراوییەکان، کە کارى خۆیان ئەنجامبدەن.
دووربوون لە
جەڵتە: نەخۆشییەکانى دڵ یەکێک لە هۆکارەکانیان پەیوەستە بە زۆر خواردنى شەکرەوە،
هەروەها شەکر چەورییە ناتەندروستییەکانى خوێن زیاد دەکات، کە مەترسى تووشبوون بە
نەخۆشیەکانى دڵ و جەڵتەى مێشک زیاد دەکەن.
خەوتن: خواردنى
شەکر پێش خەوتن دەبێتە هۆى چالاککردنى هۆڕمۆنەکانى سترێس و ئەمژەش کێشە بۆ خەوتن
دروست دەکات.