چی روویدا: وەزارەتی
دەرەوەی ئۆکرانیا هەڕەشەی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دەکات، ئەگەر روسیا
مووشەکی ئێرانی لە دژی کێیڤ بەکاربهێنێت.
زانیاری: دوای
بڵاوبوونەوەی چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی لەبارەی پێدانی مووشەکی ئێرانی لەلایەن
بەرپرسانی تارانەوە بە روسیا، ئۆکرانیا هەڕەشەی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ
تاران دەکات، ئێرانیش ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
زیاتر: پێشتر، حکومەتی
بەریتانیا کۆمەڵێک سزای دیکەی بەسەر چەند کۆمپانیای روسی و ئێرانی سەپاندبوو، کە لە
بواری دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کار دەکەن.