بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی گەورەی ناوچەییدایە و هەموو لایەنەکان کاردەکەن بۆ رێگریکردن
لە سەرهەڵدانی ئەو جەنگە.
کێ وتی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: بێتوانایی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە راگرتنی جەنگ
لە کەرتی غەزە و کوژرانی بەکۆمەڵی دانیشتوانەکەی بووەتە هۆی تێکچوونی بارودۆخی
سەربازیی و سیاسیی لە ناوچەکەدا.
زیاتر: لە هەمانکاتدا رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان
گەیشتووەتە ئاستێکی نوێی مەترسیدار، ئەگەر هەیە جەنگەکە فراوانترببێت.
چی دیکە: ناوچەکە جارێکی دیکە لە لێواری جەنگێکی گەورەدایە و
بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەمووان رێگریکردنە لە رودانی ئەو جەنگە.