بۆ جاری دووەم جێنێفێر لۆپێز لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوە

هەمەرەنگ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: دوای نزیکەی 20 ساڵ لە هاوسەرگیریکردن و جیابوونەوەیان، لە 2022 جارێکی دیکە جێنێفێر لۆپێز و بێن ئافلێک هاوسەرگیرییان کردەوە، بەڵام دووبارە لە یەکتر جیادەبنەوە.

کێ وتی: ماڵپەڕی "TMZ"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە:" دوێنێ سێشەممە، جێنێفێر لۆپێز، ئەستێرەی دیاری هۆڵیود لە دادگای باڵای لۆس ئانجلۆس داوای جیابوونەوەی لە بێن ئافلێکی هاوسەری پێشکەشکرد، کە ئەویش بە هەمانشێوە ئەکتەر و ئەستێرەی هۆڵیودە".

بیرهێنانەوە: سەرەتا جێنێفێر لۆپێز و بێن ئافلێک لە ساڵی 2003 هاوسەرگیرییان کرد، دوای چەند مانگێک لە یەکتر جیابوونەوە، دوای نزیکەی 20 ساڵ و لە 2022 دووبارە هاوسەرگیرییان کردەوە، بەڵام پێدەچێت جارێکی دیکە ئەو دوو هاوسەرە لە یەکتر جیاببنەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 34 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا