ئەو فیلمە هیندییەی سعودییەکانی توڕەکرد

هەمەرەنگ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی: دەرهێنانی فیلمێکی هیندی بە ناوی "ژیانی بزنەکە" توڕەیی و نیگەرانییەکی زۆری لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و بەتایبەت سعودییە بە دوای خوێدا هێناوە.

زانیاری: ناوەڕۆکی فیلمەکە باسی "مامەڵەی نامرۆڤانەی" چەند خاوەنکارێکی سعودی دەکات بەرامبەر چەند هاوڵاتییەکی هیندستانی، کە بۆ کارکردن چوونەتە سعودییە و لەلایەن چەند کەسێکەوە فێڵیان لێدەکرێت، دەبردرێنە بیابانێک و کاری ئاژەڵدارییان پێدەکرێت.

چی تر: بە پێی ئەوەی لە فیلمەکەدا هاتووە، چیرۆکەکە لە رووداوێکی راستەقینە وەرگیراوە، کە پیاوێکی هیندستانی لە ساڵانی نەوەدەکانی رابردوودا بۆ کارکردن چووتە سعودییە و ئەو رووداوانەی بەسەردا هاتووە.

کاردانەوە: سعودییەکان لە بەرهەمێنانی ئەو فیلمە توڕەن و پێیانوایە کە سوکایەتی بە کۆمەڵگەی عەرەبی و سعودی دەکات و زیان بە ناوبانگیان دەگەیەنێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

عێراق لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە

درێژتر لە هەواڵ 44 خولەک پێش ئێستا

جۆرج وەسوف دێتە هەولێر

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پزیشکیان چوارشەممە لە بەغدایە

عێراق 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا