بابەتە سەرەکییەکە: لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک
بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە بایکۆتیان راگەیاند.
زانیاریی تایبەت: فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی
دابەشکردنی کارەبای سلێمانی، دادنووسی
دووی سلێمانی و چەند فەرمانگەیەکی دیکەی سنوورەکە بایکۆتیان راگەیاندووە.
هۆکار: بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە فەرمانبەرانی ئەو
شوێنانە بایکۆتی دەوامیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی
تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و ماوەی هەفتەیەکە رۆژانە دەنگۆی
بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ
وادەیەکی بە فەرمی بۆ ئەو بابەتە دیارینەکردووە.