وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجی دامەزراندنی وانەبێژان بڵاودەكاتەوە

درێژتر لە هەواڵ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، مەرجەكانی دامەزراندنی وانەبێژان ئاشكرا دەكات، هەر ناوێک وەزارەت رەوانە بكرێت و مەرجەكانی تێدا نەبێت، لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجام دەدرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند: بۆ سەرجەم زانكۆ و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان رەوانەكراوە، جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی وانەبێژان سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە ساڵانی خوێندنی (2019-2020) تاكو (2023-2024) وانەبێژ بوون لە زانكۆ و دامەزراوەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ئەمەش هەیە: هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە پێویستە بەڵگەنامەی پێویست هەبێت كە بیسەلمێنێت ناوبراوان بە كردارەكی وانەبێژ بوون لە زانكۆ حكومییەكان، واتە (پارەی وەرگرتبێت، یان ناوی لە خشتەی وانەوتنەوەدا هەبێت، یاخود فەرمانی زانكۆیی هەبێت).

چی دیکە: بە پێچەوانەوە هەر ناوێك وەك وانەبێژ بۆ وەزارەت بنێرن و مەرج و خاڵەكانی ئاماژەپێكراوی تێدا نەبێت، لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجام دەدرێت.

هاوکات: لە بەشێكی دیكەی گشتاندنەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو ناوانەی كە زانكۆكان بۆ وەزارت ناردویانە یاخود ئامادەكراون بۆ ئەوەی بۆمان بنێرن، لەسەر بنەمای ناوەڕۆكی ئەم گشتاندنە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ بكەن.

زیاتر: تاوەکو كۆتایی دەوامی رۆژی دوشەممەی داهاتوو رێكەوتی 9 ئەیلول وەک دوا وادە بەدەستمان بگات بۆ ئەوەی كاری پێویست لەلایەن وەزارەت ئەنجام بدرێت، بۆیە هەر زانكۆیەك ناوەكان تا ئەو رێكەوتە نەنێرێت، وانەبێژانی بێبەش دەبن و كاریان لەسەر ناكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا