بابەتە سەرەکیەکە: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامە
داراییەکانی ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و ژمارەی بەشداربووانی تۆڕەکە گەیشتووەتە 17.7 ملیۆن کەس.
راگەیەندراوی فەرمی: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئەنجامە
داراییەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: کۆمپانیاکە لە ماوەی ساڵی 2023
ـدا ئاستێکی نایابی لە پێنوێنە داراییە جیاوازەکاندا تۆمارکردووە و بەراورد بە
ساڵی 2022.
ئەمەش هەیە: داھاتە بەدەستھاتووەکان بە رێژەی %11 زیادیکردووە و گەیشتووەتە یەک ترلیۆن و 659 ملیار دینار، ھاوکات بڕی قازانجیش
گەیشتووەتە 352 ملیار دینار، کە بە رێژەی %33 زیادیکردووە
بەراورد بە ساڵی رابردوو.
زیاتر: ژمارەی بەشداربووان تا کۆتایی ساڵ
گەیشتووەتە 17.7 ملیۆن بەشداربوو و بەڕێژەی %3.5 زیادیکردووە، ئەمەش لەکاتێکدا، لە کۆتایی ساڵی 2022 ـدا
ژمارەی بەشداربووانی ھێڵەکە 17.1 ملیۆن بەشداربوو بووە.
لەلایەکی دیکەوە: فاروق مستەفا رەسوڵ، سەرۆکی
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ رایگەیاند: ئێمە لە ئاسیاسێڵ سەرکەوتوو بووین لە
پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانمان لە پێناو پتەوکردنی پێگەی ئەو
خزمەتگوزارییانە وەکو سەرقافڵەی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراق.
چی دیکە: ئەمەش رەنگدانەوە پابەندبوونی بەرزمانە
بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بە بەشداربووانمان.
ئەمەشی وت: ئاسیاسێڵ سەرنجێکی زۆری خستووەتەسەر وەبەرھێنان لە لایەنە
بنەڕەتییەکانی بزنسدا لەپێناو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری بە جۆرێک کە زیادبوونی
توانای تۆڕەکە مسۆگەر بکات و ئەداکردنیشی بەھێزتر بکات.