بابەتی سەرەکی: جۆری خواردن و خواردنەوەی رۆژانە
کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تەندروستی و تەنانەت روخساریشمان دەبێت، پێنج
خواردنەوەش لە بەیانیاندا دەبنە هۆی جوانکردنی پێست.
زانیاری: بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی VN
Express، ئەم پێنج خواردنەوەیە لە بەیانیاندا سودێکی
زۆر بە پێست دەگەیەنن:
-چای سەوز:
ماددەکانی دژەئۆکسید و دژە هەوکردن و هەروەها دژەمیکرۆبی
تێدایە، وەک چارەسەرێکیش بۆ زیبکەی دەموچاو و پێستی چەور دادەنرێت.
-ئاوی زەنجەفیل و زەردەچەوە:
ئاوی زەنجەفیل و زەردەچەوە کۆمەڵێک ماددەی دژەئۆکسید و
بەکتریایان تێدایە، کە پێست لە هەوکردن دەپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا پێست لە چرچبوون
دەپارێزێت و هاوکار دەبێت بۆ گەشەی خانەکانی پێست.
-ئاوی لیمۆ بە هەنگوینەوە:
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ماددەی دژە ئۆکیسد و بەکتریای تێدایە و هاوکار دەبێت بۆ
دەربازبوون لە چەوری زیادەی لەش، کە هۆکارە بۆ گیرانی کونیلەکانی پێست و زیبکە.
-شەربەتی پرتەقاڵ:
شەربەتی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و هاوکار دەبێت بۆ سپیبوونی پێست لە رێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی
ماددەی میلانین، کە بەرپرسە لە رەنگی پێست، بەوەش خاڵە رەشەکانی پێست کەمدەبێتەوە.
-ئاوی گوێزی هیندی:
خواردنەوەی بەسودە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، چونکە
دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و پۆتاسیۆم، کە هاوکار دەبن بۆ رەونەقدان بە پێست و رێگری
لە وشکبوونی دەکەن.